گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

لە سەدرەوە بۆ لیستە سیاسییەكان: شتی وا مەكەن

2021.10.30 - 21:48
App store icon Play store icon Play store icon
لە سەدرەوە بۆ لیستە سیاسییەكان: شتی وا مەكەن

ناس کورد-

موقتەدا سەدر ڕاایگەیاند هەواڵی پشتڕاستكراوەی پێ دەگات كە وڵاتانی ئیقلیمی دەستوەردان دەكەن لە كاروباری عێراق و گوشار لە لیستەكان دەكەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەدر لە پەیامێكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (30ی تشرینی یەكەمی 2021) داوا لە وڵاتان دەكات دەست هەڵگرن لە دەستوەردانی ڕوون و بكشێنەوە.

 

هەروەها دەڵێت "من دانوستانم لەگەڵیان ڕەتكردوەتەوە، پێویستە لیستەكانیش پەنایان بۆ نەبەن و بەشداریان نەكەن لە دەستوەردان لە كاروباری ناوخۆیی ئێمە". 

 

لە كۆتاییدا سەدر دەڵێت "دەستوەردانی ئەوان ئیهانەی عێراق و گەلەكەی و سەربەخۆییەكەی و شكۆكەیەتی".

 

پێشتر رۆژنامەی ئەلجەریدەی كوەیتی لە ڕاپۆرتە هەواڵێكدا (28ی تشرینی یەكەمی 2021) كە "ناس كورد" بینیویەتی لە زاری سەرچاوەكەی سوپا بڵاویكردەوە، نوێنەرێكی تایبەتی خامنەیی سەردانی سەدری كردووە وەك براوەی یەكەمی هەڵبژاردن و بانگهێشتی تارانی كردووە، بەڵام سەدر پێی ڕاگەیاندووە لە ئێستادا سەردانی تارانی پێ باش نییە و كەی حكومەت پێكهێنرا ئەوكات خۆشحاڵە بەو سەردانە.   

  

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە نوێنەرەكەی خامنەیی مەترسی ئێرانیان لە ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگی ناوخۆیی شیعە بە سەدر ڕاگەیاندووە و داوای پێكهاتن و هێوربوونەوەیان لە هەموولا كردووە لەسەر بنەمای سازان نەك ژمارەی كورسی.   

  

هەر بەگوێرەی سەرچاوەكە نوێنەرەكەی خامنەیی باسی لەوەكردووە بۆ پاراستنی ژیانی سەدر باشترە بچێتە تاران، بەڵام ئەویش وتوویەتی ئەگەر زانیاریتان هەیە ئیسرائیل پلانی تیرۆری سەركردەكانی شیعەی هەیە بۆ بەشەڕدانی لایەنگرانیان بۆچی هەر من بانگهێشت دەكەن بۆ تاران؟