گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە لە چ مەڵبەندێک؟

سلێمانی؛ لە سەنتەری شار دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێت

2021.10.30 - 20:13
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانی؛ لە سەنتەری شار دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێت

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕاگەیاند، ڕۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە لە ناو سەنتەری شاری سلێمانی دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی (شەممە 30ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "بڕیارە سبەی یەکشەممە 31ی تشرینی یەکەم، نەوت لەسنوری قەزای پشدەر و ناحیەکانی دابەش بکرێت بۆ هەرخێزانێک بڕی 200 لیتر بەنرخی 55 هەزار دینار." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەروەها ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 1ی تشرینی دووەمی 2021، لەناو سەنتەری شاردا دەست دەکرێتەوە بەدابەشکردنی نەوت لە سنوری مەڵبەندەکانی پێنج و شەش."