ناس کورد-
لە ڕاگەینراوێکدا وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری كێشەی شۆفێرانی مەرزی پەروێزخان چارەسەركرا و دەتوانن لە سبەینێوە تەڕە بار لە مەرزەكەوە بێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی ڕاگەیەنراوەکە:
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 30/10/2021 لەسەر ڕاسپاردەی ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری كێشەی شۆفێرانی مەرزی پەروێزخان چارەسەركرا و دەتوانن لە سبەینێوە تەڕە بار لە مەرزەكەوە بێت.
ئەمەش لە كاتێكدا ماوەی چەند ڕۆژێكە شۆفێرانی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان مانیانگرتووە و ناچەنە سەر كارەكانیان. وەزیری دارایی و ئابوریش بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێز بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریاندا بە هێنانی تەڕەباڕ بۆ ناو هەرێمی كوردستان.
ئەمەش لەكاتێكدایە ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری 28/10/2021 بەڕێز ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری لە نوسینگەی سلێمانی بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەی شۆفێرانی مەرزی پەروێزخان، لەگەڵ نوێنەری ئەو شۆفێرانە و سەرپەشتیار و بەرێوبەری گومركی مەرزەكە كۆبووەوە.
لە كۆتایی ئەو كۆبوونەوەیەدا، وەزیری دارایی و ئابوری بەڵێنی ئەوەیدا لە كەمترین ماوەدا كێشە دیارەكانی مەرزەكە چارەسەر دەكات.ا