گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ڕیشی تاشراوە’’

زانیاریی ئاشکرا کرا؛ ئیسماعیل سوسەیی لە زیندانی چاکسازیی هەولێر نەماوە

2021.10.30 - 16:02
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاریی ئاشکرا کرا؛ ئیسماعیل سوسەیی لە زیندانی چاکسازیی هەولێر نەماوە

ناس کورد- 

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ئیسماعیل سوسەیی لە چاکسازی هەولێرەوە گوازراوەتەوە بۆ دهۆک و سوکایەتی پێکراوە و ڕێشی تاشراوە، دەشڵێت، تەنانەت ئەشکەنجەش دراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕوپاک ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەریی (شەممە 30ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "لە بەدواداچوونێکم ئـەمڕۆ بۆم دەرکەوت کە مامۆستا ئـیسماعیل سوسەیی لە چاکسازی ھەولێرەوە گواستراوەتەوە بۆ دھۆک و ئـیھانە و بێ ڕێزی بەرامبەر کراوە و ڕیشی تراشراوە و ئەشکەنجە دراوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " لە پەیوەندییەکم لەگەڵ وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی پشت ڕاستی ئـەو بابەتەمان کردووەتەوە لە بەیانیەوە لەسەر ھێڵ دەبین لەگەڵ لایەنی بەرپرس بەدواداچوون دەکەین بۆ ئـاگادار بوون لە ژیانی مامۆستا." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "پاراستنی ژیانی مامۆستا و سەرجەم سزادراوان لە ئـەستۆی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەلایەتی و ھێزە ئـەمنییەکانە ئـەم جۆرە ھەڵسوکەوتە پێچەوانەی یاساکانی مافی مرۆڤ و مافی زیاندانیانە.

 

زیاتر بخوێنەرەوە: لەبارەی بڕینەوەی قاچی ئیسماعیل سوسەیی لە زیندان ڕوونکردنەوە دەدرێت