گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەماوەى شەش مانگدا لە دیالە 29 کەس کۆتاییان بە ژیانى خۆیان هێناوە

2019.07.05 - 09:45
App store icon Play store icon Play store icon
لەماوەى شەش مانگدا لە دیالە 29 کەس کۆتاییان بە ژیانى خۆیان هێناوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ڕێکخراوى مافى مرۆڤ لە دیالە ئاشکرایکرد، لەماوەى شەش مانگى سەرەتاى ئەمساڵدا لە پارێزگاکە 29 کەس خۆیان کوشتووە. . ڕێکخراوى مافى مرۆڤ لە دیالە لە ڕاگەیەندراوێکدا ژمارەى ئەو ڕوداوى خۆکوشتنانەی بڵاوکردەوە کە لە پارێزگاکە تۆمار کراون، ئاماژە بەوەکراوە: "ئامارەکانى نیوەى یەکەمى ئەمساڵ دەریانخستووە، کە 29 کەس خۆیان کوشتووە، لەو ڕێژەیەش 20یان لە ڕەگەزى مێ بوون و نۆ کەسیشیان لە ڕەگەزى نێر". . ئەو ڕێکخراوە ئەوەشى ئاشکرا کردووە، لەو ماوەیەدا 19 کەسی دیکە هەوڵى ئەوەیان داوە بە دەستى خۆیان کۆتایی بە ژیانى خۆیان بهێنن، کە 16یان لە ڕەگەزى مێ بوون و 3شیان لە ڕەگەزى نێر بەڵام هەوڵەکانیان سەرکەوتوو نەبووە. . ڕێکخراوى مافى مرۆڤ لە دیالە لەبارەى هۆکارەکانى خۆکوشتن لەو پارێزگایە، ڕایگەیاندووە: "هۆکارەکانى ئەو حاڵەتانەى خۆکوشتن بە پلەى یەکەم دەگەڕێتەوە بۆ هەژارى و بارودۆخى ئابورى، کێشەى هاوسەرى و خێزانى و فشارى دەروونى لەسەر خوێندکاران". . ڕێکخراوەکەى مافى مرۆڤ، هەندێک چارەسەرى خستووەتەڕوو بۆ ئەوەى کۆتایی بەو حاڵەتى خۆکوشتنانە بهێندرێت، چارەسەرەکانیش بریتین لە (کۆتاییهێنان بە بێکارى، دابینکردنى خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانى ژیان و دابینکردنى بەشە خۆراکى مانگانە). . .