گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’شاری مەککە بۆ ژیان ناشێت’’

گاردیان: قیامەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نزیك بووەتەوە

2021.10.30 - 10:27
App store icon Play store icon Play store icon
گاردیان: قیامەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نزیك بووەتەوە

ناس کورد-

ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی پێشبینی دەكات كۆتاییهاتنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نزیك بێت بەهۆی بەرزبوونەوەی چەند قاتی پلەكانی گەرما و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاكان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامە بەریتانییەكە كە "ناس كورد" بینیویەتی (30ی تشرینی یەكەمی 2021)، ئەگەر بارودۆخ بەم جۆرەی ئێستا بەردەوام بێت لە كۆتایی ئەم سەدەیە شاری مەككە بۆ ژیان ناشێت و بەشێكی زۆری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێتە بیابان و هەندێك لە شارەكانی وڵاتانی كەنداو دەبن بەژێر بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاكانەوە.

 

ڕاپۆرتەكە باس لەوەش دەكات، بەم دواییانە گەردەلولی خولگەیی گەیشتووەتە سەڵتەنەی عومان، گەیشتنی پلەكانی گەرما بە سەروو 50 پلەی سەدی كارەبای ڕاگرتووە لە بەسرە، لە كوەیت پلەی گەرما گەیشتووە بە 53.6، لە شاری جەددە لافاو هەڵنیشتووە.

 

جیم كرین لە ئامۆژگای وزە لە زانكۆی تەكساس لەمبارەیەوە دەڵێت، مەسەلەكە ئاڵۆزە، بەرژەوەندی حوكمڕانەكانی ئەو ناوچەیە لە دەرهێنانی نەوتە بۆ سامان كۆكردنەوە، هی خەڵكیش لە پاراستنی ژینگەدایە.