ناس کورد-
وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو بەهۆی هەورە بروسکەوە دوو پێشمەرگەیان بریندار بووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەنتەری میدیای سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، شەوی ڕابردوو، 29ی تشرینی یەکەمی 2021، لە سنوری ناحیەی تەق تەق بههۆى بەرکەوتنی ههوره بروسكه دوو پێشمەرگە کە لە ئەرکدا بوون برينداربوون.
دەشڵێت، "لە ئێستادا باری تەندروستیان جێگیرە لە نەخۆشخانەی تەق تەق چارەسەر وەردەگرن."