گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە لە شەش مانگدا چەند ئۆتۆمبێل لە کامێرایان داوە؟

هەولێر؛ لە شەش مانگی ڕابردوودا 85 هاوڵاتی بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیانلەدەستداوە

2019.07.05 - 08:47
App store icon Play store icon Play store icon
هەولێر؛ لە شەش مانگی ڕابردوودا 85 هاوڵاتی بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیانلەدەستداوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 523 ڕوداوی هاتوچۆ رویانداوە و بەهۆیەوە 85 هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و 535 کەسیش برینداربوون، هەروەها نزیکەی 150 هەزار سەرپێچی لە کامێراکانی هاتووچۆى هەولێر تۆمار کراون. . فازڵ حسێن، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند: "لە ماوەى شەش مانگى ڕابردوودا 523 ڕوداوی هاتوچۆ رویانداوە، کە 86 ڕوداویان بەهۆی ماتۆڕسکیلەوە بوون، لە کۆی ڕوداوەکان 85 هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و 535ی دیکەش برینداربوون". . وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر وتیشی، لەو شەش مانگەدا نزیکەی 370 هەزار سەرپێچی تۆمارکراون کە 149 هەزار و 97 سەرپێچییان کامێراکانی هاتووچۆن و 202 هەزار و 682 سەرپێچیشیان جۆراوجۆرن، هەوروەها لەو ماوەیەدا 621 ئۆتۆمبێل و 191 ماتۆڕسکیل دەستیان بەسەردا گیراوە. . هەر بەپێی ئامارەکەى هاتووچۆى هەولێر، دوو هەزار و 260 شۆفێر سزای ماددیان بەسەردا سەپێنراوە، هەروەها هەزار و 895 شۆفێریش بەهۆی نەبوونى مۆڵەتى شۆفێرى و شێوازی مۆڵەتی گشتی و تایبەت و لێخوڕین بە سەرخۆشی و ساختەكاریی بەڵگەنامەكانی هاتوچۆ سزادراون. . .