ناس کورد-
وته‌بێژی یه‌كێتی رایگەیاند، بارى تەندروستى مەلا بەختیار باش نییە و هه‌ندێک ئاماژه‌ی تر هه‌ن بۆ ژه‌هرخواردكردنی چه‌ند كه‌سێك له ئاسایشی سلێمانی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئه‌مین بابه شێخ وته‌بێژی یه‌كێتی بە میدیاى فەرمى حزبەکەى راگەیاند "په‌نا بۆ یاسا ده‌به‌ین دوای یه‌كلابونه‌وه‌ی پشكنینه‌كانی مه‌لا به‌ختیار و رێز له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه یاساییه‌كان ده‌گرین".
وتیشى "مه‌لا به‌ختیار سه‌ركرده‌ی ناسراوی یه‌كێتی و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی یه‌كێتی ژه‌هرخوارد كراوه‌و ره‌وانه‌ی ده‌روه‌ی وڵات كراوه بۆ چاره‌سه‌ر و دڵنیابونه‌وه له ژه‌هر خواردنه‌كه".
له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی كه ده‌وترێت ئه‌م هه‌وڵی ژه‌هرخواردنه له ئه‌نجامی كێشه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتییه، ئه‌مین بابه شێخ رایگه‌یاند "باشتره چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی پشكنینه ته‌ندروستیه‌كان و لێكۆڵینه‌وه یاساییه‌كان بكه‌ین".
ررونیشیکردەوە "باری ته‌ندروستی مه‌لا به‌ختیار باش نییه و هه‌موان چاوه‌ڕێی پشكنینه‌كانینن و چاوه‌ڕێ یاساین پشتڕاستی بكاته‌وه هه‌وڵی له‌ناوبردنه به ژه‌هر یان نا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێک ئاماژه‌ی تر هه‌ن بۆ ژه‌هرخواردن كردنی چه‌ند كه‌سێك له ئاسایشی سلێمانی".
له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی ئایا پێشبینی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وی چه‌كداری ده‌كرێت له‌نێوان سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی، وته‌بێژی یه‌كێتی وتى "ئه‌وانه هه‌مووی دورن له‌راستیه‌وه و ئێمه له شارێك ده‌ژین یاسا تێدا پارێزراوه و هه‌موان رێز له یاسا‌و ئاسایش ده‌گرین".