گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەرسێکیان مردن و شۆفێرەکەش هەڵهات

قوربانى پێشبڕکێ..وردەکاریی شێلانى ژنێک و دوو کچەکەى لەلایەن ئۆتۆمبێلێکەوە

2021.10.29 - 15:39
App store icon Play store icon Play store icon
قوربانى پێشبڕکێ..وردەکاریی شێلانى ژنێک و دوو کچەکەى لەلایەن ئۆتۆمبێلێکەوە

ناس کورد-

کات 10:30 خولى شەو، ژنێک و دوو کچەکەى دەیانەوێت لەسەر رێگەى سەرەکى هەولێر - مەخمور بپەڕنەوە، لەپڕ ئۆتۆمبێلێک کە سەرقاڵى پێشبڕکێ بوو لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکى دیکە خۆى پێدا کێشان و کۆتایی بە ژیانى هەرسێکیان هێنا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رووداوەکە لەنزیک گردی پیرداود روویدا، کاتێک ئۆتۆمبێلێک کە بەخیراییەکى زۆر دەرۆیشت ئەو ژن و دوو کچەکەى کرد بەژێرەوە و هەرسێکیان گیانیان لەدەستدا.

 

شایەتحاڵێکى رووداوەکە ئەمڕۆ هەینى بۆ "ناس کورد" باسى لەوەکرد، دوو ئۆتۆمبێل کە یەکێکیان جۆرى بی ئێم دەبلیو بووە بەخیراییەکى زۆر پێشبڕکێیان کردووە و لەو کاتەشدا دایکێک و دوو منداڵەکەى ویستویانە لەشەقامەکە بپەڕنەوە بۆ پیرداود.

 

وتیشى ئۆتۆمبێلەکان زۆر خێرا بوون، بی ئێم دەبلیوەکە راستەوخۆ خۆى کێشاوە بەو ژنە و دوو منداڵەکەیدا و منداڵەکانى فڕێداوە، دایکەکەش دەستبەجێ گیانى لەدەستداوە.

No description available.

"دایکیان بەر محاجەرەى شەقامەکە کەوت و کەوتە سەر زەوى، دایکەکە گیانى لەدەستدا، بەڵام منداڵەکان کە بەسەختى برینداربوون هێشتا هەناسەیان دەدا".

 

ئەو کەسانەى لەو کاتەدا لەو شوێنە بوون بەپەلە دوو منداڵەکە بەرەو نەخۆشخانە دەگوێزنەوە، بەڵام بەوتەى شایەتحاڵەکە هەر لەرێگا ئەوانیش گیانیان لەدەستداوە.

 

ئەو ژنە هاوسەرى کەسێکە کە لەئاسایشى سنورى مەخمور کاردەکات و لەدواى 16ى ئۆکتۆبەرەوە لەپیرداود دەژیان.

No description available.

"شۆفێرى بێ ئێمەکە نەوەستا و بەخێرایی رۆیشت، ئۆتۆمبێلەکەى دیکەش کە پێشبڕکێی لەگەڵدا دەکرد وەرگەڕا"، شایەتحاڵەکە وایوت.

 

دۆسیەى ئەو رووداوە لەئێستادا لەلایەن هاتوچۆى هەولێرەوە رادەستى پۆلیس کراوە و هێشتا ناسنامەى شۆفێرەکە بڵاونەکراوەتەوە.

 

فازڵ حاجى وتەبێژى هاتوچۆى هەولێر بۆ "ناس کورد" وتى "دۆسیەکە رادەستى پۆلیس کراوە، ئەوان لێکۆڵینەوەى تێدا دەکەن".

 

ناس کورد چەند جارێک پەیوەندى بە پۆلیسى هەولێرەوە کرد بەڵام وەڵامى پەیوەندییەکانى نەدایەوە.