ناس کورد-
پۆلیسى بابل رایگەیاند، دەمەقاڵەیەکى خێزانى لەبارەى میرات شەڕى لێکەوتووەتەوە و بەکوژرانى دوو کەس کۆتایی هاتووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پۆلیسى بابل ئەمڕۆ هەینى لە بەیاننامەیەکدا رەتیکردەوە چالاکوانێک لەشارى قاسم لە باشورى بابل کوژرابێت و دەڵێت ئەوەى روویداوە شەڕ و دەمەقاڵەى نێوان خێزانێک بووە لەسەر میرات کە کوژرانى دوو کەس و برینداربوونى کەسێکى دیکەى لێکەوتووەتەوە.
ئاماەى بەوەشکردووە، هێزە ئەمنییەکان چونەتە شوێنى رووداوەکە لەگەڵ بیستنى دەنگى تەقە و یەکێک لە تۆمەتبارەکان دەستگیرکراوە و گەڕان بەدواى ئەوانەى دیکە بەردەوامە.