ناس کورد-
هاتوچۆى هەولێر رایگەیاند، ئۆتۆمبێلێک دایکێک و دوو کچى شێلاوە و هەر سێکیان گیانیان لەدەستداوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فازڵ حاجى وتەبێژى هاتوچۆى هەولێر لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، لەسەر ڕێگای سەرەکی هەولێر مەخمور، لەنزیک گردی پیرداود، ئوتومبێلێکی نەناسراو 3 کەسی شێلا کەدایکێک و دووکچ بون، هەرسێکیان گیانیان لەدەستدا.
وتیشى شۆفێرى ئۆتۆمبێلەکە دواى رووداوەکە ڕایکردووە.