گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

سەرۆکی پەرلەمان: فراکسیۆنی نەوەی نوێ بە هێوری دانەنیشن بە زۆر دەکرێنە دەرەوە

2019.03.12 - 11:51
سەرۆکی پەرلەمان: فراکسیۆنی نەوەی نوێ بە هێوری دانەنیشن بە زۆر دەکرێنە دەرەوە

ناس کورد-

دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان پشێوی تێکەوت و سەرۆکی پەرلەمان داوای لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ کرد هۆڵی دانیشتنی پەرلەمان جێبهێڵن.

دوای هێور بوونەوەی دانیشتنەکەش د.ڤالا فەرید سەرۆکی پەرلەمان داوای لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ کرد بە هێمنی بمێننەوە "لە ئەگەری دروستکردنی پشێوی بە زۆر دەبێ هۆڵی دانیشتنەکە جێبهێڵن".

 

لە دەستپێکی دانیشتنەکەی پەرلەمانی کوردستان، د.کازم فاروق سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە بارەی بێبەشکردنی فراکسیۆنەکەیان لە چەند لیژنەیەکدا وتی: “لە دابەشکاری لیژنەکاندا غەدری گەورەکراوە، بێبەشکردنی گەورەترین فراکسیۆنی ئۆپۆزسیۆنی لە پەرلەماندا لە لیژنەی دارایی، بۆ ‘دیزە بە دەرخۆنە’کردنی کەیسەکانی گەندەڵیە”.