گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەگەڵ كورد و سوننە دەتوانین

ماليكى چەند پەیام و هەڕەشەیەك دەگەیەنێت

2021.10.29 - 09:35
App store icon Play store icon Play store icon
ماليكى چەند پەیام و هەڕەشەیەك دەگەیەنێت

ناس كورد_

نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند داوای دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردن ناكەن، بەڵام وەڵامنەدانەوەی ناڕازییەكان لە ئەنجامی هەڵبژاردن ئەگەری هەیە لە كۆنترۆڵ دەریان بكات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

مالیكی لە دیدار لەگەڵ كەناڵی حیزبەكەی كە "ناس كورد" بینیویەتی (29ی تشرینی یەكەمی 2021) جەختی كردەوە "رێژەی بەشداریكردن لە هەڵبژاردن سەرباری هەڵمەتێكی گەورە لاوازبووە، چ جای ئەوەی ئەگەر دووبارە بكرێتەوە".

 

هەروەها وتیشی "دەتوانین گەورەترین كوتلە لەناو شیعە و بە هاوپەیمانی لەگەڵ كورد و سوننە دروست بكەین".

 

جەختی لەوەش كردەوە "نامانەوێ ئەم حكومەتەش وەك دووانەكەی تر لە دەرەوەی بازنەی دەستور پێكبهێنرێن".

 

لەبەشێكی تری دیدارەكە ڕاڤەی دادگای باڵای بیرهێنایەوە بۆ دروستكردنی گەورەترین لیست و وتی "هێزە شیعەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی ـ دەرەوەی سەدر ـ دەتوانن لیستی زۆرینە دروست بكەن و لە سەدر كورسییان زیاترە".

 

بەگوتەی مالیكی شیعەكان بەتەنها دەتوانن دەنگی پێویست بۆ هەر سێ سەرۆكایەتییەكە كۆ بكەنەوە و پێداگری كرد لەسەر ئەوەی نابێت كۆمسیۆن ئەنجامەكان یەكلایی بكاتەوە تا رێككەوتن و پێكهاتنی لەسەر نەكرێت.

 

لەبارەی شوناسی سەرۆك وەزیرانیشەوە وتی "نە سەدری دەبێت و نە سەر بەمالیكی بەڵكە عێراقی دەبێت و گۆڕینی هەر سی سەرۆكایەتییەكەی ئێستاش بۆ هەموولا باشە".