گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تا چوار ساڵی تر

كۆریای باكور داوایەكی سەیر لە هاوڵاتیانی دەكات

2021.10.29 - 09:03
App store icon Play store icon Play store icon
كۆریای باكور داوایەكی سەیر لە هاوڵاتیانی دەكات

ناس كورد_

دەسەڵاتدارانی كۆریای باكور داوایان لە هاوڵاتیان كرد تا ساڵی 2025 خواردن كەم بكەنەوە چونكە قەیرانی كەمی خۆراك چەند ساڵێكی دیكە دەخایەنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەی راپۆرتی ئێزگەی ئاسیای ئازاد كە "ناس كورد" بینیویەتی (29ی تشرینی یەكەمی 2021) كەمی خۆراك لە كۆریای باكور بەهۆی داخستنی سنور لەگەڵ چین لە ساڵی 2020 تا ئێستا دروستبووە لە ترسی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا.

 

راپۆرتەكە باس لەوەش دەكات داخستنی سنور ئابووری ڕژێمی چەپەكەی كۆریای تێكشكاندووە كە وڵاتەكەی 25 ملیۆن دانیشتوانی هەیە، دەوڵەتیش كاتێك داوای كەمكردنەوەی خواردنی كردووە كە بارودۆخەكە خۆی لە بنەڕەتەوە هەر نالەبارە و ڕەنگە ئاگاداریی پێویستی نەبێت لەبارەیەوە.

 

كۆریای باكور كە دراوسێی چینە و لە ئاسیایە، دەوڵەتێكی ئیشتراكی دیكتاتۆرییە كە كەمترین كرانەوەی هەیە بەڕووی جیهان و هاوڵاتییەكانی لە ژێر چاودێری تونددان.