ناس كورد_
كۆمپانیای فەیسبوك ناوی كۆمپانیای سەرەكی گۆڕی بۆ (مێتا) كە خاوەنی فەیسبوك و ئینستاگرام و واتس ئەپ و خزمەتگوزاریەکانی تری دەکات بەبێ ئەوەی ناوی ئەو فەیسبوكە بگرێتەوە كە خەڵك ئێستا بەكاریدەهێنن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی لێكدانەوەی شارەزایان كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە (29ی تشرینی یەكەمی 2021) ئامانجی فەیسبوك لەم هەنگاوە فراوانكردنی خزمەتگوزاریەکانی و دۆزینەوەی دەرفەتی نوێیە بۆ كاركردن لە بواری تەكنەلۆژیا.
هەر بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بەردەستن ناو گۆڕینەكە هیچ كاریگەریی لەسەر بەكارهێنەران نابێت و لە كاتێكیشدایە كۆمپانیاكە لە واشنتۆن دووچاری گوشاری زۆر بووەتەوە بەهۆی تۆمەتباركردنی بە هاندانی ڕق و قین و لە خشتەبردنی گەنجان بە ئامانجی كۆكردنەوەی زۆرترین قازانج.
دوێنێ پێنج شەممە مارك زوكه‌ربێرگ دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای فه‌یسبوك له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، فه‌یسبوك له‌ئه‌مڕۆ به‌دواوه به‌رنامه و ته‌كنه‌لۆجیای جۆراوجۆری خۆی كۆده‌كاته‌وه له‌ژێر ناوی "مێتا" كۆده‌كاته‌وه، گۆڕانكاریش ته‌نها له‌ناوی كۆمپانیاكه ئه‌نجامده‌درێت، و ئەو تۆڕانەی دیكە كە پەیوەستن بە فەیسبوكەوە، ناوەكانیان وەك خۆی دەمێنێتەوە.
فه‌یسبوك به جه‌ماوه‌ریترین تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر ئاستی جیهان داده‌نرێت له ئێستادا رۆژانه نزیكه‌ی دوو ملیار كه‌س به‌كاریده‌هێنن.