ناس كورد_
لە ڕۆژی دووەمی یەکلاییکردنەوەی دۆسیەی تانەکان كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان جیاکردنەوەی وێستگەکانی پارێزگای بابلی ڕاگەیاند و پلانی ڕۆژانی هەینی و شەممەشی ئاشكرا كرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەیاننامەیەكی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان كە وێنەی لای "ناس كورد" هەیە، ڕایگەیاند، دوێنێ پێنجشەممە (٢٨ی تشرینی یەکەم) ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی وێستگە تانە لەسەرکراوەکانی پارێزگای بابل تەواو بووە و نوێنەری پاڵێوراوە تانەدەرەکان و چاودێرانی نێودەوڵەتی و ڕاگەیاندنە ڕێپێدراوەکان. ئامادەی بوون.
بەگوێرەی بەیاننامەكە ئەمڕۆ و سبەی ھەینی کۆمسیۆن دەست دەکات بە ژماردن و جیاکردنەوەی وێستگەکانی تانە لەسەردراوی ھەردوو پارێزگای میسان و دیالە، پاشان وێستگەکانی ڕەسافە ی بەغداد ھەمان ڕۆژ لە کاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت.
بەیاننامەكە ئەوەشی ڕاگەیاندووە ڕۆژی شەممە تایبەت دەبێت بە پرۆسەی ژماردن و جیاکردنەوەی وێستگەکانی بەری کەرخ ـ ی بەغدا.