گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ڕاگەیەنراوێک لە کۆمسیۆنەوە لەبارەی ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکان

2021.10.28 - 22:58
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەنراوێک لە کۆمسیۆنەوە لەبارەی ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکان

ناس کورد- 

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تەواوبوونی ژماردن و جیاکردنەوەی وێستگەکانی پارێزگای بابل ڕادەگەیەنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان (پێنجشەممە 28ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٨ی تشرینی یەکەم کۆمسیۆن تەواوبوونی ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی وێستگە تانە لەسەر کراوەکانی پارێزگای بابلی ڕاگەیاند، بە ئامادەبوونی نوێنەری پاڵێوراوە تانەدەرەکان و چاودێرانی نێودەوڵەتی و ڕاگەیاندنە ڕێپێدراوەکان."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " ئەنجامی پرۆسەی ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی پارێزگای بابلیش بەرز دەکرێتەوە بۆ ئەنجومەنی کۆمسیاران بۆ وەرگرتنی ڕاسپاردەی گونجاو لە بارەیەوە لە ژێر ڕۆشنایی ڕێکارە پەیڕەوکراوەکان."

 

ئەوەش هاتووە، " لە ھەمان چوارچێوەدا سبەی ھەینی کۆمسیۆن دەست دەکات بە ژماردن و جیاکردنەوەی وێستگەکانی تانە لەسەردراوی ھەردوو پارێزگای میسان و دیالە، پاشان وێستگەکانی ڕەسافەی بەغدا ھەمان ڕۆژ لە کاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت." 

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، " ڕۆژی شەممە تایبەت دەبێت بە پرۆسەی ژماردن و جیاکردنەوەی وێستگەکانی کەرخی بەغدا."