گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’سزا دەدرێن’’

هۆشدارییەک لە شارەوانیی سلێمانییەوە بۆ هاووڵاتیان

2021.10.28 - 16:26
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشدارییەک لە شارەوانیی سلێمانییەوە بۆ هاووڵاتیان

ناس کورد- 

سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانیی سلێمانی ئاگاداری ھاووڵاتیان دە‌كاتەوە ھە‌ركە‌سێك ھە‌ستێت بە‌لە‌ناوبردن و بڕینی دار لە‌ ڕە‌گە‌وە‌ تەنانەت ئەگە‌ر لە‌ناو ماڵە‌كە‌ی خۆشیدا بێت، سزا دەدرێت و بۆ هەر ساڵێک تەمەنی دارەکە بڕی 350 هەزار دینار غەرامە دەکرێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی بڕیارەکانی شارەوانیی سلێمانی 

 

لە‌ناوبردن و بڕینە‌وە‌ی دارودرە‌خت سزای یاسای ھە‌یە‌

 

سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی سلێمانی ئاگاداری ھاووڵاتیان دە‌كات ھە‌ركە‌سێك ھە‌ستێت بە‌لە‌ناوبردن و برینی دار لە‌ ڕە‌گە‌وە‌ سزادە‌دریت گە‌ر لە‌ناو ماڵە‌كە‌ی خۆشیابیت

 

ماوە‌یە‌كە‌ دیاردە‌ی بڕینی دار وشكاندنی دار ودرە‌خت زیادی كردوە‌ كە‌ئە‌مە‌ش دە‌بیتە‌ ھۆی تیكدانی ژینگە‌و كە‌م كردنە‌وە‌ی سە‌وزایی بۆ ئە‌و مە‌‌بە‌ستە‌ سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی سلێمانی چە‌ند رێنمایە‌كی ھە‌یە‌ كە‌كاری پێكردوە‌

 

رێنمایە‌كانی سە‌رۆكا‌یە‌تی شارە‌وانی سلێمانی كە‌بە‌رێوە‌بە‌رایە‌تی باخچە‌كان لە‌كاتی بڕینە‌‌وە‌ی دار كاری پێكردوە‌

 

١-ھە‌رھاووڵاتیە‌ك ھە‌ستیت بە‌بڕینی دار ێك بە‌ئە‌نقە‌ست بە‌مە‌بە‌ستی بینا و ھە‌رپرۆژە‌یە‌كی بازرگانی بە‌پێی تە‌مە‌نی دارە‌كە‌ سزادە‌دریت بۆ ھە‌ر ساڵێك بری (٣٥٠٠٠٠)سێ سە‌د و پە‌نجا ھە‌زار دینار ‌ غە‌رامە‌ دە‌كریت

 

٢-ھە‌رھاوولاتیك ھە‌ستیت بە‌برینی دارێك بە‌مە‌بە‌ستی سوتاندن و بە‌كارھینانی دارە‌كە‌ كە‌دارە‌كە‌ لە‌شوینە‌گشتییە‌كاندا بیت وە‌ك باخچە‌ و پارە‌كە‌كان سزادە‌دریت بە‌بری (١٥٠٠٠٠)سە‌د و پە‌نجا ھە‌زار دینار بۆ ھە‌ر ساڵێكی تە‌مە‌نی دارە‌كە‌

 

٣-ھە‌ردرە‌ختیك بە‌ر نۆژەنكردنە‌وە‌ و فراون كردنی ھە‌ر دامە‌زراوە‌یە‌كی وە‌ك (بینای بازرگانی یان خانوو یان كارگە‌ ) دە‌بیت بۆھە‌رسالێكی تە‌مە‌نی دارە‌كە‌ بری (١٥٠٠٠٠یان ٢٥٠٠٠٠)سە‌د و پە‌نجا ھە‌زار یان دوو سە‌د و پە‌نجا ھە‌زار قە‌رە‌بوی بە‌رێوە‌بە‌رایە‌تی باخچە‌كانی سلێمانی بكاتە‌وە‌‌وە‌ یان دە‌توانیت ھاوشێوە‌ی درە‌ختە‌ ‌بڕاوە‌كان دار بڕوینیتە‌وە‌

 

٤-لە‌كاتی روودانی خۆپێداكێشانی ئۆتۆمبیل یان ھە‌رھۆكارێكی تر كە‌نە‌خواز راوبیت بۆ ھە‌ر سالێكی تە‌مە‌نی دارە‌كە‌ (١٠٠٠٠٠)سە‌دھە‌زار سزادە‌دریت