گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

وەزیرى دارایی ’’بەربەستى’’ بەردەم دواکەوتنى موچە رادەگەیەنێت

2021.10.28 - 15:22
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرى دارایی ’’بەربەستى’’ بەردەم دواکەوتنى موچە رادەگەیەنێت

ناس کورد-

 

وەزیرى دارایی هەرێم رایگەیاند، كەمی سیولە و داهات لە سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و ڕاپەڕین بەربەستێكە بۆ دواكەوتنی موچە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاوات شێخ جەناب لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی و ئەو فەرمانگانەی تایبەتمه‌ندن بە كۆكردنەوەی داهات باسى لەوەکرد "بە پێشخستنی جوڵەی بازرگانی لە سنوورەكە و كارئاسانی بۆ بازرگانن و هاوڵاتیان دەتوانین داهات زیاد بكەین و كەمی پارەی نەختێنەیش نەبێتە ڕێگر"، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتى دارایی کە دەست "ناس کورد" کەوتووە.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە 28/10/2021 بەڕێز ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری سەردانی پارێزگای سلێمانی كرد و لەگەڵ بەڕێز دكتۆر هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و ئەو فەرمانگانەی تایبەتمه‌ندن بە كۆكردنەوەی داهات، كۆبووەوە.

 

لە كۆبوونەوەكەدا، بەڕێز ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری باسی لە كێشەی كەمی پارەی نەختێنە(سیولە)كرد. كە  كەمی سیولە و داهات لە سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و ڕاپەڕین بەربەستێكە بۆ دواكەوتنی موچە و بەرەوپێشچوونی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی هاوڵاتیان.

 

لای خۆشیانەوە، بەرێز دكتۆر هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، سوپاس خەمخۆری وەزیری دارایی و ئابوری كرد بۆ سنوورەكە. پشت ڕاستیكردەوە كە هەموومان پێكەوە دەتوانن چارەسەری ئەو كەموكورتیانە بكەن.

 

وەزیری دارایی و ئابوری ڕایگەیاند" بە پێشخستنی جوڵەی بازرگانی لە سنوورەكە و كارئاسانی بۆ بازرگانن و هاوڵاتیان دەتوانین داهات زیاد بكەین و كەمی پارەی نەختێنەیش نەبێتە ڕێگر."

 

پێشتریش لە بەرواری 25ی ئۆكتۆبەری 2021 لە دیوانی وەزارەت، بەڕێز ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری لەگەڵ بەڕێوبەرایەتییەكانی باجەكان و خانوبەری میری سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین لەسەر نەبوونی سیولەی سنوورەكە كۆبووەوە.