گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چارەسەرى کۆنمرەى 99

وەزیرى خوێندنى باڵا وەڵامى ناڕەزایی خوێندکاران دەداتەوە: هەزاران نمرەى بەرز هاتووە

2021.10.28 - 14:24
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرى خوێندنى باڵا وەڵامى ناڕەزایی خوێندکاران دەداتەوە: هەزاران نمرەى بەرز هاتووە

ناس کورد-

 

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگەیاند، بەهەزاران خوێندکاری پۆلى 12 نمرەى زۆر بەرزیان هێناوە و بۆ ئەمساڵ رەنگە بتوانن چارەسەر بۆ خوێندکارانە بدۆزنەوە کە کۆنمرەى 99 یان هێناوە و وەرنەگیراون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئارام محەمەد ئەمڕۆ پێنج شەممە لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا لەسلێمانى کە پەیامنێرى "ناس کورد" تێیدا ئامادەبوو باسى لەوەکرد، ئەوان لەبەردەم دوو بژاردەدا بوون، "خراپ و خراپتر، خراپ ئەوەیە زۆربەى زۆرى خوێندکاران وەربگرین کە وامان کردووە، خراپتر ئەوەیە بکەونە سەر شەقام".

 

وتیشى "هیچ گۆڕانێکمان نەکردووە لەپلانى وەرگرتنى خوێندکاران، بەڵام ئەو لێشاوە خوێندکارەى دێنە خوێندنى باڵا ڕێژەیەکى زۆرە، کۆنمرەى 99.1 وەرگیراوە، تەنها 99 وەرنەگیراوە، ئەوەش چارەسەر دەکرێت".

 

ئارام محەمەد باسى لەوەشکرد، لەگەڵ ئەنجومەنى زانکۆکان قسە دەکەن بۆ ئەوەى چارەسەرێک بۆ ئەو کێشەیە بدۆزنەوە.

 

دەشڵێت "کێشە هەیە لە پڕکردنەوەکە بۆیە هەندێ نمرەى کەم و بەرز پێکەوە و لەیەک شوێن ناویان هاتووەتەوە، پلانى وەرگرتنى ئێمە 200-300 کورسی زیاتر بووە لە ژمارەى پێشکەشکاران".