گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سلێمانی خۆی بۆ لافاو ئامادە دەكات

2021.10.28 - 11:42
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانی خۆی بۆ لافاو ئامادە دەكات

ناس کورد-

قائیمقامیەتی سلێمانی ئامادەکارییەکانى بۆ وەرزی باران بارین و ئەگەرى روودانى لافاو دەستپێکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى قائیمقامیەت کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، قائیمقامیەتی سلێمانی بە ھەماھەنگی فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی شارەکە لەگەڵ نزیک بوونەوەی وەرزی باران بارین ئامادەکاری پێشوەختی دەست پێکردووە بۆ ئەوەی لەکاتی لافاو رووداوی سروشتی بەھانای ھاوڵاتیانەوە بچن ، 

 

قائیمقامی سلێمانی وتی "وەک ھەنگاوی یەکەم تیمەکانی شارەوانی دەتیان کردووە بە پاک کردنەوەی مەنۆڵ و ئاوەڕۆکان بۆ ئەوەی لەکاتی باران بارینی بەخوڕ رێگری بکرێت لە دروست بونی لافاودا و کارەسات و رووداوی نەخوازراو".

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ھەڵسەنگاندن و پێداچونەوە بۆ ئەو شوێن و گەڕەکانەی سلێمانی دەکرێت کە لەساڵانی رابردوودا بەھۆی دروست بونی لافاو زیانیان بەرکەوتووە ئەمەش لەرێگەی گرتنەبەری چەند ھەنگاوێکی پێویست و پێشوەخت بۆ رێگری کردن لە دروست بوونی لافاو زیان گەیاندن بە ھاوڵاتیان. 

 

دوای ھەڵسەنگاندن بۆ کۆی ئەگەر و پێشھاتەکانی وەرزی زستانی ئەمساڵ ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی راسپارد بە رۆڵی گرنگی خۆیان ببینن و لەکاتی لافاو کارەساتی سروشتی بەھانای ھاوڵاتیانەوە بچن بۆ ئەوەی رووداوە سروشتییەکان نەبنە ھۆی رووداوی نەخوازراو کارەسات بار، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوەکە.