گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

کەشناسی پێشبینى شەپۆلێکى لەناکاوى باران و هەورە تریشقە دەکات

2021.10.28 - 10:30
App store icon Play store icon Play store icon
کەشناسی پێشبینى شەپۆلێکى لەناکاوى باران و هەورە تریشقە دەکات

ناس کورد-

کەشناسی هەرێم پێشبینیدەکات ئەمڕۆ و سبەینێ لەناوچە جیاجیاکانى هەرێمى کوردستان باران ببارێت و رۆژى شەممەش شەپۆلێکى هەورە تریشقەو بارانى بە لێزمەى لە ناکاو و  کورت خایەن روو لە ناوچەکە بکات.

 

بەپێی راگەیەنراوێکى کەشناسی، درێژبوونەوەى نزمە پاڵە پەستۆیەک بۆ سەر ناوچەکەمان کە بە دەستپێکى باران بارینى ئەم وەرزە دادەنرێت کار دەکاتە سەرناوچەکەمان بۆ ماوەى چەند رۆژێک لەسەر ناوچەکەمان دەمێنێتەوە .

 

ئاماژە بەوەشکراوە، رۆژى هەینى ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان لە دواى نیوەڕۆ دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر و دهۆک باران بە شێوەی بارانى پچڕ پچڕ دەبارێت پاشان ئاستى باران کەمێک زیاتر دەبێت و وە درێژدەبێتەوە بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانى تر .لە شەوى هەینى لەسەر شەممە باران بارین هەورە تریشقەى لەگەڵ دەبێت.

 

بەپێی پێشبینییەکە، رۆژى شەممە ئاسمان بەردەوام نیمچە هەورو هەورى تەواو دەبێت پێشبینى نمە باران لە زۆربەى ناوچەکان هەیە بۆ ئەم رۆژە لە شەودا شەپۆڵێکى هەورە تریشقەو بارانى بە لێزمەى لە ناکاو و  کورت خایەن روو لە ناوچەکەمان دەکات بەپێى ناوچەکان رێژەى بارانەکە دەگۆڕێت شەوى شەممە لەسەر یەک شەم بارانێکى ئاست مامناوەند لە تەواوى ناوچەکەمان دەبارێت رۆژى یەک شەممە کاریگەرى ئەم نزمە پاڵەپەستۆیە بەردەوامى دەبێت تا کاتەکانى نیوەڕۆ، لە دواى نیوەڕۆ کاریگەریەکەى تەنها لەسەر ناوچە شاخاوییەکان دەمێنێتەوە . پاشان ئاسمان بۆ پەڵە هەور و نیمچە هەور دەگۆڕێت .سەبارەت بە پلەکانى گەرما گۆڕانکارییەکى زۆر بەسەر پلەکانى گەرما نایەت لە ماوەى کاریگەرى ئەم باران بارینە خێراى با مامناوەند دەبێت .

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

May be an image of monument and textMay be an image of outdoors and textMay be an image of mountain and textMay be an image of textMay be an image of text