گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەستبەسەرداگرتنى بارمتە

حکومەتى هەرێم قەبارەى گەڕاندنەوەى قەرزەکانى راگەیاند

2021.10.28 - 09:49
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى هەرێم قەبارەى گەڕاندنەوەى قەرزەکانى راگەیاند

ناس کورد-

 

حکومەتى هەرێمى کوردستان گەڕاندنەوەى نۆ ملیار دینار قەرزى بازرگانى راگەیاند و ئاماژە بەوەشدەکات هەنگاوى دەستبەسەرداگرتنى بارمتەى ئەو قەرزانەى نەگەرێنراونەتەوە دەستیپێکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدوا داچوون بە تەلەفزیۆنى سەرۆکى حکومەتى راگەیاند "تا ئێستا  نۆ ملیار دینارى قەرزە بازرگانییەکان گەڕاوەتەوە، رێکارى یاساییش گیراونەتە بەر بۆ ئەوەى رەهنى ئەو قەرزانەى نەگەرێنراونەتەوە بخرێنە سەر وەزارەتى دارایی".

 

باسى لەوەشکرد، تا ئێستا 460 هەزار فەرمانبەر و پۆلیس کۆدی بێ هاوتایان بۆ دروستکراوە بۆ ئەوەی لە رێگای سیستمی بانکییەوە مووچەکانیان وەربگرن.

 

عەبدولحەکیم خەسرەو دەشڵێت لە چوارچێوەی پڕۆسەی چاکسازی نزیکەی 21 هەزار مووچە راگیراوە کە 11 هەزاریان بە تەواوەتی بڕدراون.