گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

لە پێنج كورسی مەسیحی چواریان دەچێت بۆ گروپێكی حەشدی شەعبی

2021.10.28 - 09:18
App store icon Play store icon Play store icon
لە پێنج كورسی مەسیحی چواریان دەچێت بۆ گروپێكی حەشدی شەعبی

ناس كورد_

بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە كۆی پێنج كورسی كۆتای مەسیحییەكان لە عێراق، گروپی بابلیونی ڕەیان كلدانی كە بالێكی چەكداری حەشدی شەعبییە چوار كورسییانی مسۆگەر كردووە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەریوان نەقشبەندی چالاك لە پرسی پێكەوەژیانی ئاینی و دۆسییەی پێكهاتەكان لە بڵاوكراوەیەكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (28ی تشرینی یەكەمی 2021) دەڵێت "نزیکەی ٩٠٪‏ی مەسیحیەکانی عیراق لە ھەرێمی کوردستان دەژین، کەچی لەم ھەڵبژاردنەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەکۆی پێنج کورسی کۆتای مەسیحیەکان چواریان لەپاڵێوراوەکانی حەشدی شەعبی دەرچون".

 

كەتیبەكانی بابلیون كە كۆتای مەسیحییەكانی بردووە گروپێكی چەكداری حەشدە كە ساڵی 2014 دامەزراوە و نزیكە لە رێكخراوی بەدری هادی هادی عامری. پێشتریش كڵێسای كلدانی بێبەری بوونی لەم باڵە چەكدارە راگەیاندووە و شەڕ و دەمەقاڵەی زۆر لەنێوان ڕەیان كلدانی و كاردیناڵ لویس ساكۆی گەورە پیاوی ئاینی كلدانییەكانی عێراق ڕوویداوە.

 

بەگوێرەی یاسای ژمارە 9ی ساڵی 2020 ی هەڵبژاردن، ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمان  329 كورسییە كە 320 یان بۆ كێبەركێیە، 9 كورسیشییان بۆ كۆتای پێكهاتەكانە كە 5 كورسی بۆ مەسیحییەكانە و 1 كورسی بۆ هەریەك لە پێكهاتەكانی شەبەك، سابیئە، ئێزدی و كوردانی فەیلییە لە كوت.