گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ زێباری شیاو نییە بۆ سەرۆكایەتی كۆمار ’’

تاران ’’پەیامێكی گەیاندووەتە’’ بارزانی و حەلبوسی

2021.10.28 - 09:03
App store icon Play store icon Play store icon
تاران ’’پەیامێكی گەیاندووەتە’’ بارزانی و حەلبوسی

ناس كورد_

فایەق شێخ عەلی سیاسەتوان و پەرلەمانتاری پێشوو دەڵێت ئێرانە بەتایبەت لە پاش هەڵبژاردن ئەوەی بە مەسعود بارزانی و محەمەد حەلبوسی ڕاگەیاندووە ئەگەر بەر لە پێكهاتنی شیعە ببنە هاوپەیمانی سەدر ئەوە دژایەتی راستەوخۆی ئاسایشی نەتەوەیی ئێرانە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شێخ عەلی لەمیانەی دیمانەیەكی یەك كاتژمێریی "الحق یقال" كە "ناس كورد" بینیویەتی (28ی تشرینی یەكەمی 2021) باسی لەوەش كرد بەگوێرەی زانیارییەكانی ئەو پاڵێوراوی سەدر بۆ سەرۆكایەتی وەزیران جەعفەر محەمەد باقر سەدری ئامۆزای دەبێت كە ئێستا باڵێوزی عێراقە لە لەندەن، ئەگەریش سەرینەگرت ئەوە مستەفا كازمی چونكە تەواو گونجاو و تەبان پێكەوە. 

 

شێخ عەلی كە پێشتر سەرۆكی لیژنەی یاسایی بووە ئەوەشی خستەڕوو ئەگەر پارتی خواستی وەرگرتنی سەرۆكایەتی كۆماری هەبێت وەك گەورەترین لیستی كوردی ئەوە نابێت هوشیار زێباری كاندید بكات چونكە پێشتر لە پەرلەمان ئیدانەكراوە و ئەمەش شتێكی شایستە نییە.

 

شێخ عەلی وتیشی "هەرچەندە من كەیفم بە حەلبوسی نایەت، بەڵام لەهەمووی زیاتر چانسی مانەوەی هەیە لە سەرۆكایەتی پەرلەمان و شیاوترە".