گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هێرشێکى دیکەى داعش لە میقدادیە..دوو پۆلیس کوژران

2021.10.27 - 23:39
App store icon Play store icon Play store icon
هێرشێکى دیکەى داعش لە میقدادیە..دوو پۆلیس کوژران

ناس کورد-

 

سەرچاوەیەکى ئەمنى رایگەیاند، چەکدارانى داعش هێرشیان کردووەتە سەر گوندێکى سەر بە قەزاى میقدادییە لە پارێزگاى دیالە و دوو پۆلیس کوژراون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەکە بۆ "ناس" ئاماژەى بەوەدا، هێرشەکە بۆ سەر گوندى پەروانە ئەنجامدراوە، بەهۆیەوە دوو پۆلیس کوژراون.

 

 سەرچاوەکە زانیارى زیاترى لەبارەى هێرشەکەوە ئاشکرانەکرد، دەسەڵاتدارانى ئەمنیش تا ئێستا هیچ رونکردنەوەیەکیان لەبارەى هێرشەکەوە نەداوە.

 

ئەمە دووەم هێرشى داعشە لەسنورى پارێزگاى دیالە لەماوەى دوو رۆژدا، دواى هێرشەکەى شەوى رابردوو کە کوژرانى 11 کەس و برینداربوونى شەش کەسى دیکەى لێکەوتەوە.