گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

پرسی ژەهرخواردکردنى مەلا بەختیار ’’یەکلایی کرایەوە’’

2021.10.27 - 23:30
App store icon Play store icon Play store icon
پرسی ژەهرخواردکردنى مەلا بەختیار ’’یەکلایی کرایەوە’’

ناس کورد-

 

میدیاى مەلا بەختیار رایگەیاند، بابەتی ژەهرخواردکردنی مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندییەكانی یەكێتی لەلایەن پزیشکەکانەوە یەکلاکراوەتەوەو راستە، بەڵام ئێستا دۆخی تەندروستی باشە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پێگەى "چاودێر" سەر بە مەلا بەختیار ئەمڕۆ چواشەممە بڵاویکردەوە، بەپێی ئەو زانیاریانەی لە بەرلینەوە پێی گەیشتووە، لە ئێستادا دۆخی تەندروستی مەلا بەختیار باش و جێگیرە.

 

ئاماژەى بەوەشکردوە، بابەتی ژەهرخواردکردنی مەلا بەختیار لەلایەن پزیشکەکانەوە یەکلاکراوەتەوەو راستە، بەڵام ئێستا دۆخی تەندروستی باشەو لەژێر چاودێریی پزیشکیدایەو لە ئایندەیەکی نزیکدا دەگەڕێتەوە کوردستان.