ناس کورد-
ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی رایگەیاند، ئەوەی لەپەرلەمان دەگوزەرێ پاشەکشێ و قەیرانە و داوادەکات فریای شکۆی پەرلەمان وسومعەی کوردستان بکەون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەڵاحەدین بەهائەدین ئەمڕۆ چوارشەممە لە تویتێکدا نوسیویەتى "ئەوەی لەپەرلەمان دەگوزەرێ پاشەکشێ و قەیرانە، نوێنەرانی میللەت دابەزنە ئەو ئاستە لە پێشێلکردنی پەیڕەوو پشتگوێ خستنی هەموو نەریت و ئادابێک بەپاساوی داکۆکی لەحزب".
دەشڵێت "دەبێ سەرۆکایەتی پەرلەمان و لایەنە مەرجەعەکانی ئەم کەسە هەڵەکارانە فریای شکۆی پەرلەمان وسومعەی کوردستان بکەون".