گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

لە شەقڵاوە کەسێک پێوەرى زیرەکى کارەباى ماڵەکەى دەداتە بەر فیشەک

2021.10.27 - 22:25
App store icon Play store icon Play store icon
لە شەقڵاوە کەسێک پێوەرى زیرەکى کارەباى ماڵەکەى دەداتە بەر فیشەک

ناس کورد-

 

بەرێوەبەرایەتى کارەباى هەولێر رایگەیاند، سكاڵای یاسایی دژی هاوڵاتیییەک تۆماركراوە كه‌ به‌ تاپڕ پێوه‌ری زیره‌كی کارەباى ماڵەکەى داوەتە بەر فیشەک.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى بەڕێوەبەرایەتییەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌ك به‌ناوی  ( هـ. س) له‌ سه‌نته‌ری قه‌زای شه‌قڵاوه‌ به‌ چه‌كی جۆری تاپڕ له‌ پێوه‌ری زیره‌كی به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیاندابوو، سكاڵای یاسایی له‌دژی تۆماركرا.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لیژنه‌یه‌ك پێكهێنراوە بۆ به‌دواداچوونی راستییه‌كان و دواتریش به‌پشت به‌ستن به‌ راپۆرتی ئه‌و لیژنه‌یه‌، ئه‌و هاوڵاتییه‌ی ئه‌م كاره‌ی ئه‌نجامدابوو، له‌ دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی شه‌قڵاوه‌ سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆماركرا.

No photo description available.