گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

200 جۆر ڤایرۆس

دوو هۆکار بۆ توشبوونى چەند بارەى منداڵان بەپەتاى وەرزى دیاریکرا

2021.10.27 - 22:13
App store icon Play store icon Play store icon
دوو هۆکار بۆ توشبوونى چەند بارەى منداڵان بەپەتاى وەرزى دیاریکرا

ناس کورد-

 

پزیشکێکى پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان توشبوونى چەند بارەى منداڵان لەماوەى مانگێکدا بە پەتاى وەرزى بۆ دوو هۆکار دەگەڕێنێتەوە، کە بریتین لە درووست نەبوونی بەرگری جەستە، وشکى ئاوهەوا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پشدەر عەبدوڵا لە بڵاوکراوەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، بەهۆی داخستنی دەرگای خوێندنگاو قوتابخانەکان لە دوو ساڵی ڕابردوودا کەمترین منداڵ تووشی پەتای وەرزی و کۆرۆنا بووبوون، بۆیە کەمترین منداڵ بەرگریان بۆ درووست بووبوو، لەبەر ئەوەی ئەو ڤایرۆسانەی پەتای وەرزی درووست ئەکەن ژمارەیان زۆرترە لە دووسەد جۆر ڤایرۆس، لەئەگەری تووش نەبوونیان بە ڤایرۆس و درووست نەبوونی بەرگری ئەگەری تووشبوونیان زیاتر ئەبێت.

 

دەشڵێت یەکێک لە هۆکاری تر ئەوەیە تا ئێستا باران نەباریوەو ئاووهەوا ووشکە،بۆیە ئەگەری تووشبوون زیاترە.

 

دەقى بڵاوکراوەکە:

 

بۆچی هەندێک منداڵ لە ماوەی مانگێکدا دوو بۆ سێجار توشی ئەم پەتای کۆکەو هەڵامەتە ئەبن؟؟

 

بۆچی هەندێک منداڵ هەیە زۆربەی کات کۆکەو خیزەی سنگیان هەیە؟؟؟

بەهۆی داخستنی دەرگای خوێندنگاو قوتابخانەکان لە دوو ساڵی ڕابردوودا کەمترین منداڵ تووشی پەتای وەرزی و کۆڕۆنا بووبوون، بۆیە کەمترین منداڵ بەرگریان بۆ درووست بووبوو، لەبەر ئەوەی ئەو ڤایرۆسانەی پەتای وەرزی درووست ئەکەن ژمارەیان زۆرترە لە دووسەد جۆر ڤایرۆس، لەئەگەری تووش نەبوونیان بە ڤایرۆس و درووست نەبوونی بەرگری ئەگەری تووشبوونیان زیاتر ئەبێت.

 

یەکێک لە هۆکاری تر ئەوەیە تا ئێستا باران نەباریوەو ئاووهەوا ووشکە،بۆیە ئەگەری تووشبوون زیاترە.

 

بۆچی هەندێک منداڵ زۆربەی کات کۆکە و خیزەی سنگیان هەیە؟

 

ئەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی بەشێک لە منداڵان سنگیان هەستیارە ، بۆیە کاتێک تووشی پەتایەک ئەبن زۆر درەنگ چاک ئەبنەوە،بەردەوام کۆکەو خیزەی سنگیان هەیە،تا لەو ڤایروسە ڕزگاریان ئەبێت ،تووشی ڤایرۆسێکی تر ئەبن،واتە ئەگەر منداڵێکی تر بە سێ ڕۆژ نیشانەی پەتاکەیان نەمێنێت ،ئەوە منداڵانە هەندێکجار دوو بۆ سێ هەفتە کۆکە و خیزەی سنگیان ئەبێت.

 

د.پشدەر عبداللە اسماعیل

پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان.