گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەو شەش منداڵەى لەهەولێر بەسکێک لەدایکبوون سەرجەمیان مردن

2021.10.27 - 21:25
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو شەش منداڵەى لەهەولێر بەسکێک لەدایکبوون سەرجەمیان مردن

ناس کورد-

 

ئەو شەش منداڵەى لەهەولێر بەیەک سک لەدایکبوون، سەرجەمیان گیانیان لەدەستدا و هێشتا هەواڵى گیان لەدەستدانیان بە دایکیان نەوتراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەى ئافرەتان و لەدایك بوونی فێركاری هەولێر بۆ "ناس کورد" وتى ئێوارەى ئەمڕۆ دووان لەو منداڵانە گیانیان لەدەستدا، دواى چەند کاتژمێرێکى دیکەش سێ منداڵى دیکەیان گیانیان لەدەستدا کە سەرجەمیان کوڕن.

 

وتیشى تا کاتژمێرێک لەمەوبەر تەنها یەک منداڵیان مابووە و کە کچێک بوو، بەڵام دواتر ئەویش گیانى لەدەستدا.

 

سەرچاوەکە باسى لەوەشکرد، دایکى منداڵەکانیش لەژێر چاودێریدا هێڵراوەتەوە و دۆخى بەرەو باشى دەچێت، بەڵام هێشتا هەواڵى گیان لەدەستدانى پێنج منداڵەکەى پێنەوتراوە.

 

دوێنێ سێشەممە ژنێکى 22 ساڵان لەهەولێر بەشێوەى سروشتى و بەیەک سک شەش منداڵى بوو. منداڵەکان بە (٢٤—٢٥) ھەفتە لەدایک بوون و لەبەر زۆر زووی لەدایک بوونیان و کەمی کێشیان خرانە ژێر چاودێری چڕەوە.

 

No photo description available.