گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

دادگای فیدراڵی چووە پشت خوێندنی باڵا لە هەمواری بڕوانامە و بەخشینی نازناو

2021.10.27 - 20:28
App store icon Play store icon Play store icon
دادگای فیدراڵی چووە پشت خوێندنی باڵا لە هەمواری بڕوانامە و بەخشینی نازناو

ناس کورد-

 

سەندیكای ئەكادیمییەكانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمرۆ دادگای فیدراڵی شەش مادەی لە یاسای ژمارە 20ی ساڵی 2020ی هەڵوەشاندەوە كە رێگە دەدات سەرۆكایەتییەكان و وەزارەت و دەستەكان یەكسانكردنی بڕوانامە بكەن بۆ كارمەندەكانیان و نازناویان پێ ببەخشن. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەندیكاكە ڕایگەیاندووە (27ی تشرینی یەكەمی 2021)، بەم بڕیارە عێراق سەركەوتووە و شكۆ بۆ دامەزراوە ئەكادیمییەكان گەڕاوەتەوە. بەدوای ئەوەشدا ئوسامە نوجێفی سەرۆكی پیشووتری پەرلەمان ستایشی بڕیارەكەی دادگای كردووە. 

 

بەگوێرەى حوكمی دادگا هیچ كەس ناتوانێت ناوگیری و هەڵاواردن بكات بۆ مەرجەكانی خوێندنی باڵا تایبەت بە مانەوە لە دەرەوەی وڵات و بەخشینی نازناو و مەرجی مۆڵەت پێدانی خوێندن لەگەڵ هەمواركردنی بڕوانامەی باڵا. 

 

یاسای ژمارە 20 ماوەی ساڵێكە جێگەی مشتومڕ و ناكۆكییە لە نێوان سەرۆكایەتی پەرلەمان و وەزارەتی خوێندنی باڵا و پاش ئەوەی وەزارەت پەنای برد بۆ دادگای فیدراڵی ئامادە نەبوو یاساكە جێبەجێ بكات، لە بەرامبەریشدا سەرۆكایەتی پەرلەمان هەڕەشەی لێپرسینەوەی لە بەرپرسانی وەزارەت كرد و ئەمڕۆ دادگا پرسەكەی یەكلایی كردەوە.