گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

حکومەتى هەرێم وەڵامى ’’ئەگەرى گەڕانەوەى لێبڕینى موچە’’ دەداتەوە

2021.10.27 - 20:00
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى هەرێم وەڵامى ’’ئەگەرى گەڕانەوەى لێبڕینى موچە’’ دەداتەوە

ناس کورد-

 

حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، بەردەوامى دابەشکردنى موچەى فەرمانبەران بەبێ لێبڕین پەیوەستە بەتواناى دارایی حکومەت و ئەو پارەیەى مانگانە لەبەغداوە رەوانەى هەرێم دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوتیار عادل وتەبێژى حکومەتى هەرێم لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا و لەوەڵامى پرسیارێکدا لەبارەى دەنگۆى گەڕانەوەى لێبڕین لەمانگى داهاتوودا وتى "دابەشکردنى موچە بەتەواوەى  پشتدەبەستێت بە داهاتى نەوتى و نانەوتى لەگەڵ پارەکەى بەغدا".

 

وتیشى "دابەشکردنى موچە ئەولەویەتى حکومەتە و هەرکاتێک بتوانین و لە تواناى داراییماندا بێت بەردەوام دەبین لەدابەشکردنى موچە وەکو ئێستا".