گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

مەسرور بارزانى: من کەسێکى ترسناک نیم

2021.10.27 - 19:31
App store icon Play store icon Play store icon
مەسرور بارزانى: من کەسێکى ترسناک نیم

ناس کورد-

 

مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، ئەو کەسێکى ترسناک نییە و ئەو شتانە جێبەجێدەکات کە دەیانڵێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەسرور بارزانى لەمیانەى بەشداریکردنى لە دیدارى مێرى لە هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە پرسیارێکى جیاوازى روبەڕوو کرایەوە کاتێک رێکخەرى پانێلەکە لێی پرسی "هەندێ خەڵک وا دەبینن کە تۆ کەسێکى مەترسیدار بیت، ئایا تۆ کەسێکى ئاسایت کە بە بیجامەوە سەیرى نێتفلێکس بکەیت و نوکتە لەگەڵ هاورێکانت بگۆڕیتەوە؟".

 

لە وەڵامى ئەو پرسیارەدا مەسرور بارزانى وتى "پێموانییە من کەسێکى ترسناک بم، ئەو خەڵکە دەبێت ئەوەم پێبڵێت ئەگەر من وابم".

 

وتیشى "من وانیم، کەسێکى جدیم، بڕوام بە بەها و نەریتەکان هەیە، من گەمە ناکەم، ئەو شتانە جێبەجێ دەکەم کە دەیانڵێم".