گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

حەوت فراکسیۆنەکە مەرجى شکاندنى بایکۆت ئاشکرادەکەن

2021.10.27 - 18:39
App store icon Play store icon Play store icon
حەوت فراکسیۆنەکە مەرجى شکاندنى بایکۆت ئاشکرادەکەن

ناس کورد-

 

حەوت فراکسیۆنى پەرلەمانى کوردستان داواکەن جەلال پەرێشان پەرلەمانتارى پارتى لەدانیشتنى پەرلەماندا داواى لێبوردن بکات، بۆ ئەوەى دۆخى دانیشتنەکان ئاسایی بێتەوە و بایکۆتى دانیشتنەکان بشکێنرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو فراکسیۆنانە کە پێکهاتوون لە، یەکێتى، گۆڕان، یەکگرتوو، کۆمەڵ، نەوەى نوێ، ئازادى، سەربەخۆکان لە راگەیەنراوێکدا هاوبەشدا جەختیان کردەوە، نابێت حاڵەتى هەڕەشە و جنێودان لەسەر هەڵوێستى پەرلەمان دوبارە بێتەوە.

 

ئاماژەیان بەوەشکردووە، لەدانیشتنى داهاتوودا داواکانیان جێبەجێنەکرێت هەڵوێستى دیکەیان دەبێت.

 

ئەو حەوت فراکسیۆنە بایکۆتى کۆبوونەوەى ئەمڕۆى پەرلەمانى کوردستانیان کرد، لەدژی وەرنەگرتنی ڕێکاری یاسایی لە بەرامبەر پەرلەمانتار جەلال پەرێشان لەلایەن دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستانەوە.

 

لە کۆبوونەوەی دوێنێی پەرلەمانی کوردستاندا، شایان عەسکەری، پەرلەمانتاری گۆڕان لە وتەیەکیدا داوای لە پەرلەمان کرد هەوڵ بدات دادگاییکردنی دەستگیرکراوانی بادینان پەلە بکرێت و وتی، "تەنها تاوانی ئەوان ئەوەیە لەو دەڤەرە پارتی نین."    

  

ئەو قسەیەی شایان عەسکەری پەرلەمانتارانی پارتی توڕە کرد، دواتر وا بڵاوکرایەوە کە جەلال پەرێشان هاواری کردووە و وتوویەتی "ئەوەی باسی پارتی بکات سواری دەبم."، ئەوەش کاردانەوەى زۆرى لێکەوتەوە، هەرچەندە دواتر ئەو پەرلەمانتارە رەتیکردەوە ئەو قسەیەى کردبێت.