گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

مەسرور بارزانى: پێنج ملیۆن کەس ناکەینە قوربانى ملیۆنێک موچەخۆر

2021.10.27 - 17:35
App store icon Play store icon Play store icon
مەسرور بارزانى: پێنج ملیۆن کەس ناکەینە قوربانى ملیۆنێک موچەخۆر

ناس کورد-

 

مەسرور بارزانى رایگەیاند، ناتوانن پێنج ملیۆن کەس لەهەرێم بکەنە قوربانى ملیۆنێک موچەخۆر، لەگەڵ ئەوەشدا زۆرینەی بودجەیان بۆ موچە تەرخانکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەسرور بارزانى ئەمڕۆ چوارشەممە لەمیانەى بەشداریکردنى لەدیدارى مێرى وتى "توانیومانە هەموو مانگێک موچەیەک بدەین ئەگەر هەمووشى نەبوبێت، ملیۆنێک و 200 هەزار موچەخۆرمان هەیە، لەکاتێکدا شەش ملیۆن هاوڵاتیمان هەیە".

 

وتیشى "ئایا حکومەت تەنها هى موچەخۆرە یان هى هەموو هاوڵاتییان کە خزمەتگوزارییان پێشکەش بکات، ناتوانین پێنج ملیۆن کەس بکەینە قوربانى یەک ملیۆن، لەهەمانکاتدا زۆرترین پارەمان بۆ موچە تەرخانکردووە".

 

مەسرور بارزانى باسى لەوەشکرد، بەغدا زیاتر لە سێ ملیار دۆلار قەرزراى موچەخۆرانى هەرێمە.