گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

پەرلەمان دەیەوێت لە ’’کۆبوونەوەیەکى داخراودا’’ کێشەکانى چارەسەر بکات

2021.10.27 - 17:24
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمان دەیەوێت لە ’’کۆبوونەوەیەکى داخراودا’’ کێشەکانى چارەسەر بکات

ناس كورد-

 

جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، پێشنیازیانکردووە فراکسیۆنەکان یاخود سەرجەم پەرلەمانتاران لەکۆبوونەوەیەکدا دوور لە چاوى میدیاکان کێشەکانى پەرلەمان چارەسەر بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هێمن هەورامى لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا ئەمڕۆ چوارشەممە وتى "ئەوەى دوێنێ روویدا نەخوازرا بووە، تەمەنى ئەم خولەى پەرلەمان کەمتر لە ساڵێکى ماوە، دۆخى پەرلەمان پێویستى بە هێورکردنەوەیە".

 

وتیشى "ئەوەى وادەکات رەوشى گفتوگۆکان بەو ئاقارەدا دەبات زۆرجار ئەجێنداى شەخسى و زاڵبوونى گوتارى سۆشیال میدیایە بەسەر بەشێک لە قسەکاندا".

 

جگە لە پارتی و پێکهاتەکان.. تەواوی فراکسیۆنەکان هۆڵی پەرلەمانیان بەجێهێشت

 

هێمن هەورامى باسى لەوەشکرد،داواى کۆبوونەوەى فراکسیۆنەکانیان کردووە دوور لە چاوى راگەیاندن، هەروەها پێشنیارى ئەوەشمان کردووە سەرجەم پەرلەمانتاران بەشێوەى نافەرمى کۆبنەوە و راشکاویی کێشەکان چارەسەر بکەن.

 

هێمن هەورامى جەختیشیکردەوە "بەهیچ شێوەیەک دۆخى ئێستا ئاسایی نییە، بێڕێزى بەرانبەر دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان کراوە".

 

"لەرووى چاودێرییەوە ئەم خولە زۆر باشتر بووە، بەڵام لەرووى یاسادانانەوە خولى چوارەم باشتر بووە و کاتى زۆرمان لەدەستچووە

بەدەنگدان ئەو پرسەمان یەکلایی کردەوە"، هەورامى وایوت.