ناس کورد-
حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕیاریدا بە داشکاندنی ڕێژەی ١٥٪ ی قەرزی کرێی کارەبا و سزادانی دواکەوتن و سەرپێچی کارەبا بۆ ئەو کەسانەى تا بەرواری ٣١-١٢-٢٠٢١ قەرزەکانیان پاکتاودەکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەو بڕیارەى حکومەت لەکۆبوونەوەى ئەمڕۆى ئەنجومەنى وەزیراندا درا کە تێیدا سێ تەوەر تاوتوێکرا.
بەپێی راگەیەنراوێکى فەرمانگەى میدیا و زانیارى سەر بە حکومەتى هەرێم لەکۆبوونەوەکەدا ڕاپۆرتی وەزارەتی کارەبا، سەبارەت بە هەنگاو و پڕۆژەکانی وەزارەت لەبواری ڕێکخستنەوەی کەرتی کارەبای نیشتیمانیی لە هەرێمی کوردستان.
ئاماژە بەوەشکراوە، هەر لەکۆبوونەوەکەدا ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی، سەبارەت بە دوا ئامارەکانی ڤایرۆسی ڤایرۆسی کۆرۆنا. گرانبوونی نرخی سووتەمەنی لە هەرێمی کوردستان و دوا هەوڵەکانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بۆ چارەسەرکردنیان تاوتوێکراون.