گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جگە لە پارتی و پێکهاتەکان.. تەواوی فراکسیۆنەکان هۆڵی پەرلەمانیان بەجێهێشت

2021.10.27 - 13:47
App store icon Play store icon Play store icon
جگە لە پارتی و پێکهاتەکان.. تەواوی فراکسیۆنەکان هۆڵی پەرلەمانیان بەجێهێشت

ناس کورد-

لەدژی وەرنەگرتنی ڕێکاری یاسایی لە بەرامبەر پەرلەمانتار جەلال پەرێشان لەلایەن دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستانەوە، فراکسیۆنەکانی یەکێتی، گۆران، کۆمەڵ، یەکگرتوو، نەوەی نوێ و سەربەخۆکان هۆڵی پەرلەمانیان بەجێهێشت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە کۆبوونەوەی دوێنێی پەرلەمانی کوردستاندا، شایان عەسکەری، پەرلەمانتاری گۆڕان لە وتەیەکیدا داوای لە پەرلەمان کرد هەوڵ بدات دادگاییکردنی دەستگیرکراوانی بادینان پەلە بکرێت و وتی، "تەنها تاوانی ئەوان ئەوەیە لەو دەڤەرە پارتی نین."  

  

ئەو قسەیەی شایان عەسکەری پەرلەمانتارانی پارتی توڕە کرد، دواتر وا بڵاوکرایەوە کە جەلال پەرێشان هاواری کردووە و وتوویەتی "ئەوەی باسی پارتی بکات سواری دەبم."  

 

ئەمڕۆ کۆبوونەوەى پەرلەمانی کوردستان بەردەوام، یەکەم بڕگە تایبەت بوو بەو ڕووداوە و سەرجەم فراکسیۆنەکانی، جگە لە پارتی و پێکهاتەکان، داوایان کرد جەلال پەرێشان داوای لێبوردن بکات و ڕێکاری یاسایی لەدژی ناوبراو بگیرێتەبەر، بەڵام فراکسیۆنی پارتی بەناوی ناوبراوەوە داوای لێبوردنی کرد.

هەر دوێنێ جەلا پەرێشیان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، "من مافی خۆمە بەرگریی لە پارتەکەم بکەم، بەڵام ئەوە پەروەردەی من و خێزان و پارتەکەم نییە بەو شێوەیە قسە بکەم، ئەوەی دەوترێت تەنها بوختانە."  

  

وتیشی، "من چەند ساڵە لەناو پەرلەمان بە گوڵ پاکترم بە هیچ پەرلەمانتارێک نەوتووە و ئەوە پەروەردەی من نییە."