گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’توركیا ئامادەیە’’

ئەردۆغان ڕاسپاردەیەكی گەیاندووەتە سوننەی عێراق

2021.10.27 - 11:35
App store icon Play store icon Play store icon
ئەردۆغان ڕاسپاردەیەكی گەیاندووەتە سوننەی عێراق

ناس كورد-
مشعان جبوری، كاندیدی براوەی عەرەبی سوننە ئاشكرای كرد، ئەردۆغان داوای لە هەردوو هاوپەیمانییە سەرەكییە سوننەكەی عێراق (عەزم و تەقەدوم) كردووە كە بەرەیەكی پەرلەمانیی هاوبەش دروست بكەن و ئەو سەرپەرشتی یەكگرتنیان دەكات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جبوری لە دیمانەیەكی تەلەفزیۆنیدا "الرابعة" كە "ناس كورد" بینیویەتی (27ی تشرینی یەكەمی 2021) باسی لەوەكرد، ئەم داوایەی ئەردۆغان دوای ئەوە دێت خولی پێشوو ئێرانییەكان لە بەردەم ئەبو مەهدی موهەندیس محەمەد حەلبوسییان والێكرد سوێند بخوات كە پابەند بێت، بەڵام ئێستا لانیكەم دەوڵەتێكی سوننە بووەتە سەروكاری سوننەكان.

 

زیاتر بخوێنەوە: شیكاریی؛ ئەردۆغان لە نێوان ماچەكانی حەلبوسی و زەردەخەنەی خەنجەر

 

جبوری وتیشی، ئەردۆغان پێیوایە ئەزموونی حەلبوسی لە سەرۆكایەتی پەرلەمان سەركەوتوو بووە بۆ ناوچەكە و ئەوەشی وتووە "دوو لایەنەكەی سوننە هان دەدەم یەكبگرن و توركیا ئامادەیە گرەنتی پابەندبوون بەو رێككەوتنە بكات".

 

پاش دەركەوتنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن هاوپەیمانییەكەی حەلبوسی یەكەم و خەنجەر دووەم هاتن لە شارە سوننە نشینەكان و هەندێ رێبەرایەتی دیاریش بزربوون لەوانەش ماڵی نوجێفی.