گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’دەستیش ناکەوێت’’

كرێی خانوو لە سلێمانی ئاگر دەكاتەوە.. هۆکارەکەی بزانە

2021.10.27 - 11:05
App store icon Play store icon Play store icon
كرێی خانوو لە سلێمانی ئاگر دەكاتەوە.. هۆکارەکەی بزانە

ناس كورد-
بەشێک لە نوسینگەكانی خانوبەرە لە سلێمانی باس لەوە دەكەن، خانوی كرێ لە شارەکە هەر نەماوە و مانگانەش یەك خانوو دەست ناكەوێت بۆ كرێ، ئەوەش بەهۆی شەپۆلی هاتنی هاوڵاتیانی ناوەڕاست و باشوری عێراقەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەرمان عەلی، خاوەن نوسینگەی دیمانە لە ڕاستەوخۆیەکی "ناس كورد"دا (27ی تشرینی یەكەمی 2021) وتی، جگە لە هاتنی زۆری هاوڵاتیانی عەرەبی سوننەی پارێزگای دیالە بۆ سلێمانی، شەپۆلێكی هاتنی كوردی رۆژهەڵاتیش هەیە بەهەمان شێوە.

 

وتیشی، "ڕۆژانە خەڵكی زۆر داوای خانووی كرێ دەكەن و دەست ناكەوێت و ئەوەشی هەیە زۆر گران بووە و خانوی 100 مەتری بووەتە 275 - 300 هەزار بەبێ كرێی كارەبا و ئاو".

 

ئەم خاوەن نووسینگەیە باسی لەوەكرد لە بەغداش خانوو زۆر گرانە و ئەو عەرەبانەشی دێن هەر بەو نەفەسە مامەڵە دەكەن.

 

هەندێ هاوڵاتی باسیان لەوەش كرد، هەندێك خاوەن خانوو داوای پێشەكی یەک ملیۆن دینار و كرێی پێشوەختە دەكەن، هەشیانە مەرجی ئەوەی كرێچی منداڵی زۆری نەبێت.