گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەت خۆی بێبەری کرد

جۆرج قەرداحی قەیرانێكی سیاسی بۆ لوبنان سازاند

2021.10.27 - 09:59
App store icon Play store icon Play store icon
جۆرج قەرداحی قەیرانێكی سیاسی بۆ لوبنان سازاند

ناس کورد-

پاش ئەوەی جۆرج قەرداحی وەزیری نوێی ڕاگەیاندن لە لوبنان جەختی لەوەكردەوە "شەڕی یەمەن بێهودە و شێتانەیە"، ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو پێداگرە لەسەر ئەوەی ناوبراو داوای لێبوردن بكات و دەوڵەتی لوبنانیش هەڵوێستی خۆی لەوبارەیەوە ڕوون بكاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

قەرداحی لە زنجیرە تویتێكدا كە "ناس كورد" بینیونی (27ی تشرینی یەكەمی 2021) باس لەوە دەكات، مەبەستی ئەوە نەبووە، هێرش بكاتە سەر سعودیە و ئیمارات، بەڵکو بەلای ئەوەوە شەڕ بۆ یەمەن و سعودیە و ئیمارت وەك یەكتر خراپە.

 

قەرداحی ڕێزو پێزانینی زۆری بۆ سعودیە و ئیمارات دەربڕیوە، بەڵام ئەمە نەبووەهۆی ئەوەی ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو ڕوونكردنەوەكەی قبوڵ بكەن و لە دوا پێشهاتدا داوا دەكەن پۆزش بهێنێتەوە و داوای ڕوونكردنەوەش لە لوبنان دەكەن.

 

لوبنان كە لە قەیرانێكی ئابووری و دارایی قوڵدایە لەهەوڵی باشكردنی پەیوەندییەكانیدایە لەگەڵ سعودیە و ئیمارات كە بەهۆی هەڵوێستەكانی حیزبوڵڵا پشتیان كردووەتە پاڵپشتیكردنی ئابووری لوبنان.

 

هاوکات نەجیب میقاتی، سەرۆکى حکومەتی لوبنان ڕایگەیاند "لێدوانەکانی قەرداحی ڕای حکومەتی لوبنان نییە."