گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پاسەوانى و کرێکاریی

سەربەست فریاى تەواوکردنى خانوەکەى نەکەوت

2021.10.26 - 23:46
App store icon Play store icon Play store icon
سەربەست فریاى تەواوکردنى خانوەکەى نەکەوت

ناس کورد-

سەربەست جومعە ناچار بوو بۆ تەواوکردنى خانووەکەى و رزگاربوون لەدەست کرێچێتى لەپاڵ کارى پاسەوانیدا کارێکى دیکە بکات، بێ ئاگا لەوەى پێش چوونە ناو خانووەکەى ماڵئاوایی یەکجاریی دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەربەست تەمەن 31 ساڵ، پاسەوانی چاکسازی گەوران لەسلێمانى ئەمڕۆ سێشەممە لەکاتى کارکردندا کارەبا گرتى و بەهۆیەوە گیانى لەدەستدا.

 

ژیلوان عوسمان هاوڕێ و هاوپیشەی سەربەست بە"ناس کورد "ی وت "سەربەست کەسێکی زۆر دڵسۆز و چاکەخواز بوو، بەهۆی بارودۆخی موچە و بە ئومێدی تەواوکردنی خانوەکەی ناچار دوای دەوامی لە چاکسازی گەوران کرێکاری دەکرد".

 

سەربەست خێزاندارە و خاوەنى کچێکە کە تەمەنى شەش ساڵانە و ئەمساڵ چووەتە قوتابخانە.

 

ژیلوان وتى "سەربەست دواى دەوام، ئیشی لەبغی دەکرد، بەڵام لەکاتی کرێکاریدا و لەسەر بینای خەڵک کارەبا گرتی و گیانی لەدەستدا".

 

وتیشى "سەربەست لەخانوی کرێدا بوو بە ئومێدەوە و دوو کاری دەکرد تا چی زووترە خانوە تەواو نەکراوەکەی تەواو بکات و لەگەڵ هاوژین و کچە تاقانەکەی بچنە ناوی".