گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

سێ رۆژى بەردەوام..زانیارى نوێ لەبارەى هاتنى یەکەم شەپۆلى بەخوڕى باران و هەورە تریشقە

2021.10.26 - 23:08
App store icon Play store icon Play store icon
سێ رۆژى بەردەوام..زانیارى نوێ لەبارەى هاتنى یەکەم شەپۆلى بەخوڕى باران و هەورە تریشقە

ناس کورد-

 

سەرچاوە کەشناسییەکان زانیارى نوێ لەسەر شەپۆلى بەخوڕى باران بارین لەکۆتایی ئەم مانگەدا دەخەنەڕوو، کەپێشبینیدەکرێت چەند رۆژێک بخایەنێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی بڵاوکراوەیەکى کەشوهەواى کوردستان، لە رۆژانی ٢٩ و ٣٠ و ٣١ی کۆتای ئەم مانگەدا شەپۆلێکی بارانبارین و ھەورە تریشقە بەشێوەی سەرتاسەری لە سەرچاوەی ھەردوو نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ( ناوەراست - سوور ) هەرێم ئەگرێتەوە و لە ئێستادا گۆرانکاریەکان کەمتربوونەوەتەوە لە بارەی ھێز و کاریگەری شەپۆلەکەوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەوەی جێگیربووە و دەرکەوتووە بۆ ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە زۆرترین کاریگەری ئەبێت و لەناوچەکانی سنوری ئیدارەی راپەرین و گەرمیان بە پلەی دوو کاریگەری ئەبێت، لەتەواوی ناوچەکانی دیکەی ھەرێمدا کاریگەری مامناوەندی ئەبێت.

 

بەپێی بڵاوکراوەکە، بارانبارینەکە زیاتر بەشێوەی تاوە بارانی بەخوڕ و ناوبەناو ئەبێت لەھەندێ کات و  لەگەڵ ڕوودانی ھەورە تریشقە و چالاکبوونی با و تۆز و خۆڵ لەسەرەتای کاریگەرییدا ، بەگشتی پێشبینی دەکرێت رۆژی ھەینی ٢٩-١٠-٢٠٢١ دەستپێبکات بە تایبەت لەکاتەکانی شەودا زیاتر کاریگەریەکانی دەربکەوێت و تا رۆژی دووشەمە ١-١١-٢٠٢١ ناوبەناو بەردەوامی ھەبێت.

 

لاى خۆیەوە، حسێن ئەسەدى کەشناسی عێراقى رایگەیاند، کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆیەک بەرەو دەریاى ناوەڕاست و شەپۆلى هەواى فێنک و شێدارى دەریاى سور، کەشێکى ناسەقامگیر دروستدەکات کە نیشانەکانى لەپاش نیوەڕۆى سبەینێ وە دەستپێدەکات لەناوچەکانى باشورى عێراق و رۆژى پێنج شەممە کاریگەرییەکەى دەگاتە سەرجەم ناوچەکان و باران بارین دەستپێدەکات و رۆژانى هەینى و شەممە و یەکشەممە کاریگەرییەکەى زیاتر دەبێت.

 

رونیشیکردووەتەوە، هەلى باران بارین زۆربەى ناوچەکان دەگرێتەوە، کە هەورە تریشقەى لەگەڵدا دەبێت لەگەڵ زیادبوونى خێرایی با.