ناس کورد-
فراکسیۆنى گۆڕان لەپەرلەمانى کوردستان جەختدەکاتەوە کە پێویستە جەلال پەرێشان پەرلەمانتارى پارتى "سزا بدرێت"، بەهۆى وتنى "هه‌ره‌شه‌ی زمان بڕین و جنێوی ئاست نزم" بە پەرلەمانتارێکى گۆڕان و پارتیش بێبەری بوونى لەو قسانە رابگەیەنێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فراکسیۆنەکە ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند "فراكسیۆنه‌كه‌مان به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و قسانه‌ی ناوبراو ده‌كات و داوادەکەین فراكسیۆنی پارتی به فه‌رمی خۆی بێبەری بکات له‌و قسانه‌ی جه‌لال په‌رێشان، لەبەرامبەر ئەو قسە نەشیاوانە".
دەقى راگەیەنراوەکە
ڕاگەیەنراوێك له فراكسیۆنی گۆڕانه‌وه
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له پاش ته‌واوبوونی موداخه‌له‌یه‌كی په‌رله‌مانتارێکی فراكسیۆنی گۆڕان لەسەر پرسی گیراوانی بادینان ، جه‌لال په‌رێشان ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له كاردانه‌وه‌دا كۆمه‌ڵێك قسه‌ی ئاست نزم و دور له ئه‌ته‌كێت و پرۆتۆكۆلی و نەشیاو بە كاری په‌رله‌مانی له ناو هۆڵی په‌رله‌مان وت له جۆری "هه‌ره‌شه‌ی زمان بڕین و جنێوی ئاست نزم".
لێره‌وه بۆ رایگشتی رادهگهیهنێین:
یه‌ك: پێویسته سه‌رۆكایەتی په‌رله‌مان و پەرلەمان بڕیاربدەن لەسەر سزایەکی شیاو بۆ ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته نه‌شیاوه‌ی ئەو پەرلەمانتارە و داوای لێبوردن لە خەڵکی ھەرێمی کوردستان بکات، چونکە پەرلەمان دەزگای نوێنەرایەتی ھاوڵاتیانی کوردستانە و بەرھەمی ڕەنج و خوێنی شەھیدانە
دوو: فراكسیۆنه‌كه‌مان به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و قسانه‌ی ناوبراو ده‌كات و داوادەکەین فراكسیۆنی پارتی به فه‌رمی خۆی بێبەری بکات له‌و قسانه‌ی جه‌لال په‌رێشان، لەبەرامبەر ئەو قسە نەشیاوانە.
دوور یا نزیك میلله‌ت باجه‌كه‌یان لێده‌ستێنێت.
26-10-2021