گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو هەزار وێستگە

دوا بڕیارى کۆمسیۆن لەبارەى جیاکردنەوەى دەستى دەنگەکان

2021.10.26 - 20:52
App store icon Play store icon Play store icon
دوا بڕیارى کۆمسیۆن لەبارەى جیاکردنەوەى دەستى دەنگەکان

ناس کورد-

 

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، تاوتوێکردنى سەرجەم تانەکان دژى ئەنجامى هەڵبژاردن تەواو بووە و رۆژى چوارشەممە جیاکردنەوەى دەستى وێستگە تانەلێدراوەکان لەنەینەوا دەستپێدەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەى راگەیاندنى کۆمسیۆن لە بەیاننامەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، کۆمسیۆن رۆژى دووشەممە سەیرى سەرجەم تانەکانى کردووە بەپێی چوارچێوە یاساییەکان.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، بڕیاردراوە بە کردنەوەى سندوقى بەشێک لە وێستگەکان لەسەر بنەماى سکاڵاکان کە ژمارەیان زیاتر لە دوو هەزار وێستگەیە و بەسەر پارێزگاکاندا دابەش بوون.

 

بەپێی راگەیەنراوەکە، پڕۆسەى جیاکردنەوەى دەستى دەنگەکان رۆژى چوارشەممە لە نەینەوا دەستپێدەکات، رۆژى دواتر لە بابل، رۆژى هەینیش پڕۆسەکە لە رەسافەى بەغدا ئەنجام دەدرێت.