گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئێران لە ئاوەکانی جەبەل تاڕق دەستیبەسەردا گیرا

2019.07.04 - 18:39
App store icon Play store icon Play store icon
کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئێران لە ئاوەکانی جەبەل تاڕق دەستیبەسەردا گیرا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- . ئەمڕۆ (پێنجشەممە) کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئێران، لە ئاوەکانی جەبەل تاڕق لەلایەن هێزە دەریاییەکانی بەڕیتانیاوە دەستی بەسەردا گیرا. . بەپێی هەواڵی میدیا جیهانییەکان، هێزە دەریاییەکانی بەڕیتانیا بە گومانی ئەوەی کەشتییە ئێرانییەکە نەوت بەرەو سوریا دەبات، کە ئەوەش دژی سزاکانی سەر ئێرانە، دەستیان بەسەردا گرتووە و ڕایانگرتووە. . هەر لەدوای ڕووداوەکە، عەباس موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، باڵیۆزی بەڕیتانیایان لە ئێران بانگێشتکردووە و پێیانڕاگەیاندووە، کە ڕاگرتنی کەشتییە نەوتییەکەیان نا یاساییە و پێویستە ئازادی بکەن. . ئەمە لەکاتێکدایە لە ساڵی 2011ەوە ئەوروپا سزای بەسەر سوریادا سەپاندووە و هەروەها لە ساڵی ڕابردووشەوە لە دوای کشانەوە لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی لەگەڵ ئێران، ئەمریکا چەندین سزای بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاندووە و بەگوێرەى سزاکان نابێت نەوت هەناردەى سوریا بکرێت. .