گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیسى سلێمانى: کوڕێک دەستگیرکرا کە کچێکى ڕفاندبوو

2021.10.26 - 19:02
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیسى سلێمانى: کوڕێک دەستگیرکرا کە کچێکى ڕفاندبوو

ناس کورد-

 

پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى تۆمەتبارێکى راگەیاند کە لەچەمچەماڵ کچێکى ڕفاندبوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، دوای ئەوەی  هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد لەنوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ كە كچەكەی ڕفێندراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و دوای كۆكردنەوەی زانیاری وورد لەسەر شوێنی تۆمەتبار و وەرگرتنەوەی كامێراكانی چاودێری توانرا تۆمەتبار لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە دەستگیربكرێت.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لەئێستادا ترمەتبار (ع ، س ، ع - تەمەن 19 ساڵ ) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 421 لەیاساسی سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیدا ، لەكاتی لێكۆڵینەوەشدا تۆمەتبار دانی ناوە بەچەندین تاوانی دزیكردنی ماتۆڕ سكیل.