گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ئەوەى لێی ترسام پێموترا’’

نێچیرڤان بارزانى: رووى قسەمان لەبەغدایە نەک تاران

2021.10.26 - 16:56
App store icon Play store icon Play store icon
نێچیرڤان بارزانى: رووى قسەمان لەبەغدایە نەک تاران

ناس کورد-

 

نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێم رایگەیاند، بۆ چارەسەرى هێرشە موشەکییەکانى سەر هەولێر رووى قسەیان لەبەغدایە نەک تاران و دەبێت فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکان ئەو کێشەیە چارەسەر بکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نێچیرڤان بارزانى ئەمڕۆ سێشەممە لەدیدارى مێرى لە هەولێر وتى "نیگەرانى ئێمە لەبارەى هێرشە موشەکییەکانى سەر هەولێر جدییە، بەڵام رووى قسەى ئێمە لەبەغدایە نەک تاران، دەبێت هەموو ئەو گروپانە کۆنتڕۆڵ بکرێن".

 

وتیشى "ئێمە داوادەکەین هەموو هێزە چەکدارەکانى عێراق لەژێر کۆنترۆڵى سەرۆک وەزیراندا بن کە فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانە".

 

"ئەو هێرشانە کە دژى هەولێر دەکرێن لەرێگەى ناردنى موشەک و درۆن هیچى لێ سەوز نابێت"، نێچیرڤان بارزانى وایوت.

 

لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا و لە وەڵامى پرسیارێکدا لەبارەى سەردانە زۆرەکانى بۆ دەرەوەى هەرێم، نێچیرڤان بارزانى بە پێکەنینەوە وتى "هەر ترسام پێم بڵێن زۆر سەفەردەکەیت".

 

جەختیشیکردەوە، بەپێی یاسا ئەرکى سەرۆکى هەرێم نوێنەرایەتیکردنى هەرێمە لەدەرەوە "پەیامى ئەوەمان بە وڵاتان داوە کە ئێمە بەشێکین لەچارەسەر عێراق نەک لایەنداریی و دروستکردنى کێشە".